سه ودا گه رانمان عربي
ئه‌مان خه‌ڵكێكي زۆري له‌ سه‌وداگه‌ران هه‌يه‌, چالاكييه‌كاني كۆمپانياكه‌ كه‌رتێكي كارريگه‌ري كۆمه‌لگه‌ده‌گرێته‌وه‌, كه‌ پێويستيان به‌ خزمه‌تگوزارييه‌ داراييه‌ فره‌ جۆره‌كان هه‌يه‌ بۆ زێده‌ كردني كاريگه‌رييان. گرنگترين ئه‌وكه‌رتانه‌ي خزمه‌تگوزارييه‌كاني ئه‌مان به‌كاردێنێت ئه‌مانه‌ن:
كه‌رتي كارداران:
كۆمپانياي ئه‌مان خزمه‌تگوزاري كارتي متمانه‌داري پێشكه‌شي كارداران ده‌كات ئه‌وه‌شيان ياريده‌يان ده‌دات بۆ دۆزينه‌وه‌ي رێگاي پاره‌داني ئه‌ لكترۆني جيهانيي و له‌ هه‌مان كات پێگه‌ي دارايي ئه‌وان به‌هێز ده‌كات له‌ رێگاي بنياتناني په‌يوه‌ندي دڵنيايي و متمانه‌ و ناساندني نێوان كارداران و كۆمپانيا بۆ گه‌يشتن به‌ قۆناغه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌رێگاي زێده‌كردني ره‌سيدي كارته‌كان و تايبه‌تمه‌ندي رِاكێشاني پاره‌ له‌ باري كراوه‌يي و پێشكه‌ش كردني قه‌ردي متمانه‌داري خێرا. كۆمپانيا هه‌وڵده‌دات په‌يوه‌ندي هاوبه‌شي بكات له‌گه‌ڵ داموده‌زگا و ده‌سته‌ جياجياكان و نوێنه‌رايه‌تي كه‌رتي كارداران ده‌كه‌ن له‌ عێراق.

 

كه‌رتي قوتابيان:
كۆمپانياي ئه‌مان كارتي ماسته‌ركاردي تايبه‌ت بۆ به‌كار هێناني ئينته‌رنێت ده‌دات, به‌ شێوه‌يه‌ك ميكانيزمێكي كاريگه‌ر بۆتوێژي قوتابيان و زانكۆكان پێشكه‌ش ده‌كات, تيايدا ئه‌و ئامرازه‌ متمانه‌داره‌ خێرايه‌يان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ي زێده‌تر سود وه‌رگرن له‌ به‌كارهێناني ئينته‌رنێت.كۆمپانيا رێكه‌وتني له‌گه‌ڵ زانكۆ عێراقييه‌كان به‌ستووه‌ بۆ پێشكه‌ش كردني خزمه‌تگوزارييه‌كاني بۆ قوتابي و ئه‌كاديمييه‌كان و به‌ پێشكاري(عروض ) تايبه‌ت و خێرا, له‌ هه‌مان كات خزمه‌تگوزاري شوێنگه‌يي په‌يرِه‌و ده‌كات بۆ پێشكه‌ش كردني خزمه‌تگوزارييه‌كاني بۆقوتابيان و مامۆستايان به‌ يه‌كساني و پرۆژه‌ي (بۆهه‌رقوتابيه‌ك كارتێك) ي داهێنا له‌ رِێگه‌يه‌وه‌ كۆمپانيا هه‌ولّ ده‌دات كارت بۆهه‌موو توێژه‌كاني قوتابيان دابين بكات له‌ زانكۆ و ئامۆژگا عێراقييه‌كان و په‌ره پێداني سياسه‌تي كۆمپانياكه‌ له‌م بواره‌دا, چه‌ندان پێشكاري تايبه‌تي بۆقوتابيان پێشكه‌ش كرد له‌ رێگاي به‌رنامه‌ي (له‌گه‌ڵ ئه‌مان پێشكه‌وه‌)

 

كه‌رتي بانكه‌كان:
كۆمپانياي ئه‌مان هاوپه‌يمانێكي پته‌و و ستراتيژي بانكه‌كانه‌ به‌هه‌ر دوو جۆري تايبه‌ت و گشتي, ئه‌وبانكانه‌ي له‌گه‌لّ كۆمپانيا هاوكاريان هه‌يه‌ كارته‌كان ده‌رده‌كه‌ن.
كۆمپانياي ئه‌مان له‌گه‌لّ ئه‌و بانكانه‌ خزمه‌تگوزاري خاڵي فرۆشتن A.T.M P.O.S
ي پاره‌ گۆرِه‌ره‌وه‌ي ئامێره‌كي پێشكه‌ش ده‌كات- سه‌ره‌ رِاي سيسته‌مي ئاڵووێر (تحويل) كردني پاره‌ به‌به‌كارهێناني تۆرِي Mone Gram .
ئه‌مان خزمه‌تگوزاري ئينته‌رنێتي و سيسته‌مي گشتگري بانكه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.

 

كه‌رتي كۆمپانيا خزمه‌تگوزارييه‌كان:
ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌ي ئه‌مان پێشكه‌ش ده‌كات پاڵپشتێكي سه‌ره‌كييه‌ بۆ كۆمپانيا خزمه‌تگوزارييه‌كان و زێده‌كردني توانايي و لێهاتووي و ئه‌و ئاسانكارييه‌ي پێشكه‌شي ده‌كات, چ له‌ رێگاي كارتي متمانه‌داري كه‌ كۆمپانيا ده‌يداته‌ سه‌وداگه‌ره‌كاني كۆمپانيا خزمه‌تگوزارييه‌كان يان له‌ رێگاي سيسته‌مه‌كاني پاره‌ پێداني ئه‌ لكترۆني كه‌وا كۆمپانيا ده‌يداته ئه‌و كۆمپانيانه‌ كه‌ ئاماده‌گي پێده‌دات بۆ وه‌گرتن فه‌رمايشتانه‌ (رسووماتي) ي خزمه‌تگوزاري دوور له‌ رِاسته‌وخۆ پاره‌دان و سه‌ختي گيروگرفته‌كاني, كۆمپانيا چه‌ندان سيسته‌مي پاره‌داني ئه‌لكترۆني په‌ره‌ پێده‌دات له‌گه‌ڵ كۆمپانيا گشتي و تايبه‌تيه‌كان وه‌ك يه‌ك.

 

كه‌رتي كاري رِاسته‌وخۆ:
ئه‌مان خزمه‌تگوزاري ده‌رده‌ستكردني پاره‌ P.O.S له‌ خاڵي فرۆشتندا دابين ده‌كات, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمپانيا زياتر له‌ 500 خاڵي فرۆشتني له‌ به‌غدا دابينكردووه‌, دوكان و چێشتخانه‌ و ميوانخانه‌ و نووسينگه‌ي گه‌شت و گوزار وپێشانگه‌, كۆمپانيا هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌ي خاڵه‌كاني فرۆشتن ته‌نيا له‌ به‌غدا بگاته‌ زياتر له‌ 100 خاڵي فرۆشتن له‌ كۆتايي ساڵي(2006)دا.