- فه‌رمايشتانه‌ي ساڵانه
كارته‌كان به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه فه‌رمايشتانه‌ي ساڵانه ده‌گێرِنه‌وه.
- پاره گۆرِه‌ره‌وه‌ي ميكانيكي (I.T.M):
ده‌توانيت له رِێگاي به‌كار هێناني پاره گۆرِه‌ره‌وه‌ي ميكانيكي هه‌ر كرده‌يه‌كي رِاكێشاني هه‌ربرِه
پاره‌يه‌ك بێت له‌ژمێره‌ي خۆت يان ئاڵ‌و وێركردني پاره له ژمێره‌يه‌ك بۆ ژمێره‌يه‌كي ديكه بكه‌يت.
- پاره‌ي پێشينه‌دراو:
ده‌توانيت يه‌كسه‌ر پاره (كاش) وه‌رگريت به به‌كارهێناني كارته‌كه‌ت له هه‌ر بانك يان پاره گۆرِه‌ره‌وه‌ي
ميكانيكي له هه‌ر شوێنێكي جيهان بێت و ئه‌و رِاده پاره‌يه له پشتێنه‌ي (ره‌سيدي) كارته‌كه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وفه‌رمايشتانه‌ي وه‌ك برِي خزمه‌تگوزارييه‌كه وه‌رده‌گرێت.
- مێژووي متمانه‌داري
تۆمارێكه به‌هاي به‌كارهێنام و رێگا و شێوازي پاره‌دانت ديار ده‌كات, ئه‌م تۆماره به‌كار دێت وه‌ك به‌لگه بۆزانيني هێزي متمانه‌داريت و رِاده‌ي پابه‌ندبوونت و له‌سه‌ر بنچينه مێژووي متمانه‌داريت ئاسانكاري دارايي و قه‌ردي خێراي ئاسانكراوت پێده‌دريێت.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌و رِاده متمانه دارييه‌ي به تۆدراوه ده‌گه‌يه‌نێت يان به پشتێنه‌وه دراوه كه رێت هه‌يه به‌كاري بێنيت.
بازرگان:
ئه‌و شوێن و فرۆشگه بازرگانيانه‌يه كه ده‌توانيت شتي لێبكرِێت.
سيسته‌مي بانككاري له رێگه‌يه‌وه ده‌توانيت سوود له‌و خزمه‌تگوزارييه بانككارييانه وه‌گريت كه له رِيگه‌ي ئينته رنێته‌وه, به چوونه نێو تۆرِي ئه‌لكترۆني بانك كۆمپيوته‌ري خۆته‌وه ده‌كرێت.
- ژماره‌ي نهێني
ئه‌و ژماره نهێنييه‌يه كه بۆكارته‌كه‌ت هه‌ڵده‌بژێريت وبه‌كاردێنيت له‌و كاته‌ي پاره گۆرِه‌ره‌وه‌ي ميكانيكي به‌كار دێنيت, به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وه‌ي بچيته نێو ژمێره‌ي تاييه‌تي خۆت و زانيني پشتێنه (ره‌سيد)ي خۆت و جووڵه ژمێره‌كه‌ت, ژماره‌ي نهێني كه‌س نايزانێت له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌ي نهێنيت نه‌ده‌يته كه‌س.
- خزمه‌تگوزاريانه گه‌شت:
ئه‌م خزمه‌تگوزاريانه به خۆرِايي پيشكه‌ش ده‌كرێن بۆ هه‌ڵگري كارت, وه‌ك: زانياري سه‌باره‌ت گه‌شتي داواكراو, ڤيزا, پاسه‌پۆرت, نرخي ئاڵوگۆرِي دراو, شوێنه‌كاني به‌كارهێناني كارت شوێنه‌كاني پاره گۆرِه ميكانيكييه‌كان و خزمه‌تگوزاري ديكه پيشكه‌ش هه‌ڵگري كارت ده‌كرێت.
- رهِزانه‌ندي جيهاني كارته‌كه:
له‌گه‌ڵ زياتر له32 مليۆن شوێن له‌سه‌رتاسه‌ري جيهان كارته‌كه وه‌رده‌گيرێت, هيچ كارتێكي
متمانه‌داري جيهاني نييه له كارتي ماسته‌ركارد متمانه‌ي زياتر بێت.