خاله كاني فروشتن عربي
  1. ئامێري وه‌رگرتني كارتي ئه‌لكترۆنيي, وه‌ك: ماسته‌ركارد و ڤيزاكارد. ئه‌م ئامێرانه‌ لاي (بازرگان) و شوێنه‌كاني فرۆشتن و بازارِ و كه‌رته‌ جيا جياكاندا دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ رازين به‌ پاره‌دان له‌ رێگاي كارتي متمانه‌دار.
  2. خاڵه‌كاني فرۆشتن (Point of Sale) دوا به‌ريژاري سه‌وداگه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ي پاره‌ي ئه‌وكاڵايه‌ بدات يان ئه‌و خزمه‌تگوزارييه‌ي وه‌ريگرتووه‌. له‌ بري پاره‌داني رِاسته‌وخۆوكاش له‌ رێگاي كارتي متمانه‌داري كه‌ هه‌ڵيگرتووه‌.
  3. ئه‌م ئامێرانه‌ په‌يوه‌ستن به‌ ئينته‌رنێت به‌ شێوه‌يه‌ك كارتي سه‌وداگه‌ر وه‌رگرێت له‌هه‌ر شوێنێكي جيهاندا بێت. كارته‌كه‌ ده‌رچووه‌ به‌ مه‌رجێك نيشانه‌ي ماسته‌ركاردي له‌سه‌ربێت.
  4. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ي ئامێره‌كه‌ به‌كارته‌كه‌ رِازي بێت پاره‌ بدات.. بازرگانه‌كه‌ پاره‌كه‌ي خۆي مسۆگه‌ر كردووه‌ له‌ لايه‌ن ماسته‌ركاردي جيهاني.
  5. به‌ ساده‌يي وه‌ك ده‌زگاي ته‌له‌فۆن وايه‌ هێڵي ئاسايي ته‌له‌فۆن ده‌به‌سترێت.. يان به‌ هێڵي ته‌له‌فۆني مۆبايل ده‌به‌سترێت .. ئه‌وه‌شيان په‌يوه‌ستي به‌ ئينته‌رنێت دابين ده‌كات .. كاري فرۆشتن ئه‌ نجامده‌دات له‌ ماوه‌ي 6 چركه‌دا.
  6. رۆژانه‌ را پۆرتێك سه‌باره‌ت كرده‌ي فرۆشتني كراوه‌ ده‌درێته‌ بازرگانه‌كه‌ و كۆي پاره‌ي ده‌رده‌ستكراو.
  7. كاري ساده‌يه‌ و به‌رِێوه‌برِدني ئاسان و گونجاوه‌.. گه‌رتواناي به‌كارهێناني ته‌له‌فۆني گوازراوه‌- موبايل- ت هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانيت خاڵه‌كاني فرۆشتن به‌ كاربێنيت.

 




بازرگان چۆن ده‌توانێت پاره‌كاني وه‌رگرێت؟

هه‌ موو ئه‌و پارانه‌ي به‌ ئامێره‌كه‌ وه‌رگيراوه‌ له‌ لايه‌ن كۆمپانياي كه‌ كارته‌ متمانه‌داره‌كه‌ نيشانه‌ي هه‌ڵگرتووه‌ دابين و مسۆگه‌ر كراوه‌.. له‌م باره‌دا ماسته‌ركاردي جيهانييه‌.. پاره‌كان ره‌وانه‌ي ژمێره‌ي (حساب) بازرگانه‌كه‌ ده‌كرێت له‌و بانكه‌ي هه‌ڵيده‌بژێرێت.. يان بازرگان داوا ده‌كات پاره‌كه‌ي به‌ چه‌كێكي راستێندراوي (مصدق) له‌ كۆمپانيا ده‌رچوو وه‌رگرێت. ئه‌م سيسته‌مه‌ له‌ هه‌موو ده‌وڵه‌تاني جيهان په‌يرِه‌وكراوه‌.

بازرگانه‌كه‌ چ سوودێك له‌ به‌كارهێناني ئامێري فرۆشتن(P.o.S )ده‌بينێت؟
  1. دڵنيايي..بازرگان پاره‌ي (كاش) له‌ ئامێري فرۆشتن دانانێت.
  2. پاره‌كان رِاسته‌ و خۆ ده‌نێردرێنه‌ ژمێره‌ي بانكي بازرگانه‌كه‌ ئه‌وه‌شيان كرده‌ي دانان و گواستنه‌وه‌ي پاره‌ي له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه‌.
  3. خزمه‌تێكي ديكه‌ ده‌داته‌ سه‌وداگه‌ران ئه‌وه‌شيان يارمه‌تي ئه‌و ده‌دات له‌ هاوچاوي له‌ بازارِدا بباته‌وه‌.
  4. زێده‌ بووني فرۆشتن, سه‌وداگه‌ر به‌ كارت زياتر ده‌كرِێت له‌وه‌ي به‌ پاره‌ي (كاش).
  5. كارت له‌سه‌رتاسه‌ري جيهان وه‌رده‌گرێت.. وله‌ سه‌وداگه‌ره‌ جياجياكان.
  6. بازرگان به‌ ئاساني ده‌توانێت ژمێره‌كاري خۆي رێ بخات.. هاوكات داهاتي رۆژانه شي رێك بخات.
  7. فێڵكاري ناهێڵێت, كه‌ ده‌شێ له‌ لايه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ بكرێت.. پاره‌ له‌ ئاڵووێري ناو فرۆشگاكه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌.
  8. گيروگرفتي دراو ناهێڵێت .. چي خراپ بووي يان ساخته‌.